کۆتایی دێڕه‌کان

کۆتایی هه‌ر دێڕێک له‌ php به‌ خاڵبۆر (;) واتا semicolon کۆتایی دێت. ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌یان هه‌ندێک سه‌رئێشه‌ی تێدایه‌. چونکه‌ دێڕ له‌ پرۆگرامکردن دا هه‌ر هه‌مان دێڕی ده‌قێکی ئاسایی نییه‌. مه‌به‌ست له‌ دێڕ : کۆتایی هاتنی فرمانێکی دیاریکراو، بۆ نموونه‌:


echo "Hello";

سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه‌ش بکه‌:

echo
"Hello";

ئه‌مه‌شییان هه‌ر ڕاسته‌، وه‌ک وتمان، خاڵبۆر له‌ کۆتایی فرمان داده‌نرێت نه‌ک له‌ کۆتایی ڕسته‌. به‌ڵام ئه‌م نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ نامۆیه‌، له‌ ڕووی خوێندنه‌وه‌ ناشیرینه‌. یه‌ک له‌ گرنگترین یاساکانی پرۆگرامکردن، ئاسانی خوێندنه‌وه‌ی کۆده‌کانه‌. سه‌یری ئه‌م دوا نموونه‌یه‌ش‌ بکه‌:

echo "Hello"; echo "World";

به‌هه‌مان شێوه‌ ڕاسته‌. =



) کۆمێنت بنووسه‌  (3)

3 نه‌ناسراو
2006/7/13 22:52
دەستەکانت خۆش کاکە بەردە گیان هیوادارم هەرسەرکەوتووبیت و وامەکانیش زیاد بکرێن ڕوونتر بیڵێم ئەوەی حەز بەفێربوونی پهپ بکات ئەوانەی تۆ باست لێ کردوون هەموو دەزانێت بۆیە دەڵێم وانە پێشکەوتوەکانی بڵێرەوە.دوبارە سوپاس و هیوای سەرکەوتن

3 bardaqani
2006/7/14 12:06
پەلەمان چییە؟ ئەم بابەتانە زیاتر بۆ ناساندنی وشە کوردییەکانن کە لە مەودوا بەکاردەهێنرێن.

3 من
2006/9/13 06:18
هیوام بە ردە وامیتە