فایل و سکریپت

گرنگه‌ بزانیت که‌ پێویست ناکات هه‌ر فایلێک له‌ ته‌نها یه‌ک دانه‌ سکریپت پێکهاتبێت و پێچه‌وانه‌ش ڕاسته‌.
ده‌توانیت به‌شێکی کۆده‌کانت له‌ فایلێکی سه‌ربه‌خۆدا بنووسیت، چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م به‌شه‌ی سکریپت له‌ لایه‌ن سکریپت و پرۆگرامی تریشه‌و به‌کاربهێنرێت، به‌شێوه‌ی کۆدخانه‌ Library.

له‌ نۆوتپاددا فایلێکی نوێ درووست بکه‌ و ئه‌م کۆدانه‌ی تێدا بنووسه‌:

فایله‌که‌ به‌ ناوی hello.php هه‌ڵگره‌. ئه‌نجامی ئه‌م فایله‌ ده‌بێته‌:
Hello

به‌ هه‌مان شێوه‌، له‌ فایلێکی نوێی نۆوتپاددا ئه‌م کۆدانه‌ بنووسه‌:


ئه‌مجاره‌ فایله‌که‌ به‌ پاشگری HTML هه‌ڵگره‌: hello.html
ئه‌نجامه‌کان وه‌ک یه‌کن، ئه‌وه‌ نه‌بێت له‌ نموونه‌ی دووه‌مدا، کۆده‌کانت که‌وتۆنه‌ته‌ ناو چه‌ند کۆدێکی HTML.
که‌واته‌ مه‌رج نییه‌ کۆده‌کانی php فایلێکی ته‌واو دا‌گیربکه‌ن به‌ڵکوو ده‌کرێت بخرێنه‌ ناوه‌ڕاستی کۆدی تریش.
ته‌نها مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ نیشانه‌کانی سه‌ره‌تا و داخستنی php له‌ بیرنه‌که‌یت. چونکه‌ مۆتۆڕی php کاتێک ده‌که‌وێته‌ گڕ، بۆ لێکدانه‌وه‌ی کۆده‌کان، که‌ نیشانه‌ی سه‌ره‌تا ده‌بینێت تا ئه‌و شوێنه‌ی نیشانه‌ی داخستنی دێت و هه‌ر کۆدێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نیشانانه‌ وه‌ک خۆی نیشان ده‌دات.

 =



) کۆمێنت بنووسه‌  (3)

3 نه‌ناسراو
2006/6/21 12:27
سڵاو مامۆستا
من بە تەواوی ئەمەش فێر بووم
چاوەڕێی دەر سی داهاتووم
جا چەن پرسیارم هەیە
دوایی دەپرسم...
دست ماچ ئەکەم

3 bardaqani
2006/6/21 13:03
سەرچاوان، دەتوانیت پرسیارەکانت بکەیت، تا کەسی تریش کەڵکی لێوەربگرێت. یان ئەگەر هەڵەیەک هەبێت لە شێوازی ڕوونکردنەوە.
چەند وانەی داهاتووش هەر باسی سەرەتاکانە، بەڵام دوایی، کات پشتیوان بێت، کەمێک سەختتر دەبن.

3 وشیار
2006/7/1 15:13
سڵاو ڕێز

دەست خۆش کاکە بەردە گیان، منیش ئەبم بە قووتابی ئەگەر وەرمان گرن.

بەڕاستی بەم شێوەیە ئاسانە بۆ فێربوون ، جا هیوادارم ئەوەی نیازی فێربوونی هەیە با دەرس بە دەرس ئاگادار بێت و سوودی لێوەرگرێت.

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار