نیشانه‌کانی سه‌ره‌تا و کۆتایی
opening & closing tags
له وانه‌ی هه‌ره یه‌که‌می php دا، ده‌مه‌وه‌ێت چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م:
پێش هه‌موو شتێک چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی سێرڤه‌ر و بنکه‌ی زانیاری له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا نییه، بۆیه باسی ناکه‌ین.
زۆر له وشه‌کان ئنگلیزین، وه‌رگێڕانییان کاتێکی زۆر ده‌کوژێت و له‌وانه‌شه دووربن له درووستی.
بۆیه ده‌ست به نووسین یه‌کسه‌ر ده‌چینه ناو بابه‌ته‌که‌وه:
گرنگترین یه‌که‌ی سکریپتزمانی php بریتییه له سکریتپ script. هه‌ر سکریپتێکیش پێکهاتووه له له ژماره‌یه‌ک فرمان که وه‌رگێڕی php ده‌یانخوێنێته‌وه، ده‌یانپشکنێت و ده‌یانخاته گڕ.
هه‌ر سکریپتێکی php به که‌وانه‌یه‌کی تیژ ده‌ستپێده‌کات، دوای ته‌واوبوونی سکریپته‌که‌ش، ئه‌م که‌وانه‌یه ده‌بێت دابخرێت. ئه‌م که‌وانانه ده‌کرێت به چه‌ند جۆرێک بنووسرێن:
ئه‌وه‌ی یه‌که‌م، که ناسراوه به full tags، هه‌رده‌م ده‌کرێت به‌کاربهێنرێت.
شێوازی دووه‌م و سێیه‌م، که‌وتۆته سه‌ر شێوه‌ی دامزراندنی سێرڤه‌ر، بۆیه له‌وانه‌یه له هه‌ندێک شوێندا کارنه‌کات.
هه‌ر هه‌مان شێوازی دووه‌م که ناسراوه به short tags، زۆر جار هه‌ڵه درووست ده‌کات بۆ سکریپتی تر به تایبه‌تی ده‌ستپێکی XML. شێوازی سێیه‌میش هه‌ر به هه‌مان شێوه له‌وانه‌یه هه‌ڵه بۆ سکریپتزمانی تر درووست بکات.
بۆیه ئێمه هه‌ر شێوازی یه‌که‌م به‌کارده‌هێنین.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سکریپتی ئه‌م وانه‌یه‌یه، که پریتییه له سکریپته ناوداره‌که‌ی Hello World
2006/9/6 00:08
دەستیان خۆش بێت هەر لە سەر ئەم شێوەیە بە کوردی و بە کورتی زۆر کۆمەکدەکات
پایەدار بن