دوای سڵاو، له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م، به کورتی و به کوردی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ساکار بنووسم له‌سه‌ر فرمانه‌کانی زمانی PHP. خۆشت ده‌توانیت به کۆمێنتنووسین به‌شداربیت.
دیاره پرۆگرامکردن، به‌هره‌یه، ڕێگایه‌کی بیرکه‌دنه‌وه‌یه، وردبوونه‌وه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کان. من دڵنیام ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌هره‌یه‌ی تێدا بێت، دوای زیاتر نزیکبوونه‌وه، به ئاسانی فێری ده‌بێت. هیوادارم کات ڕێگا بدات.
له هه‌موو ڕاهێنانه‌کانی ئه‌م زنجیره‌یه، پرۆگرامی notepad به‌کارده‌هێنین بۆ نووسینی سکریپته‌کان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیاتر به‌ره‌وپێشوه‌چوون له وانه‌کاندا، پرۆگرامی Notepad2 به‌کارده‌هێنین که ده‌توانێت کۆده‌کان ڕه‌نگ بکات و سه‌ردێڕه‌کان ژماره بکات، تا بتوانین به ئاسانی هه‌ڵه‌کان بدۆزینه‌وه و بزانین له کام دێڕدا هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویداوه.
لێکدانه‌وه‌ی وشه‌کان: فرمان: command
2006/6/19 10:19
سڵاو کاک بەردە تکایە چەن چوارچێوە بۆ ئێمەش دابنێ بە پەنجە ڕەنگینە کانت