نرخه‌ژماره‌ییه‌کان Numeric values
PHP پشتیوانی دوو جۆری ژماره ده‌کات:
1. ژماره‌ی ته‌واو Integer : هه‌موو ژماره ته‌واوه‌کان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ نرخه نێگه‌تیڤه‌کانی به‌رامبه‌ری و سفر. بۆیه 2.5 به ژماره‌یه‌کی ته‌واو دانانرێت.
2. ژماره‌ی سروشتی یان ڕاستییه‌کان Real یا Floating-point :
ئه‌مه‌یان بابه‌تێکی زۆر قووڵه. بۆیه به گشتی و زۆر زۆر به کورتی؛
ژماره زۆر گه‌وره کورتکراوان و ئه‌و ژمارانه‌ی دوای دابه‌شکردنییان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی تر پاشماوه‌یان ده‌مێنێته‌وه.
له ئه‌وروپا، ژماره گه‌وره‌کان به کۆما له‌یه‌ک جیاده‌کرێنه‌وه بۆ ئاسانی ئاسانی خوێندنه‌وه، وه‌ک: 123,345,222 . ئه‌مه ده‌بێته هۆی ڕوودانی هه‌ڵه له php.
ده‌كرێت پێناس كردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ژماره ته‌واوه‌كان له php ـدا ه‌شێوه‌ی ژماره‌ی سیسته‌می ده‌یی decimal، سیسته‌می شانزده‌یی hexa، یاخود سیسته‌می هه‌شتی octal ئه‌نجام بدرێت.
بۆ ژماره‌ی ژێرسفر (نێگه‌تیڤ) هێمای داش(که‌م) - له‌به‌رده‌م ژماره‌كه‌دا ده‌نووسین.
ئه‌گه‌ر ژماره‌كه به شێوازی سیسته‌می هه‌شتی (بنچینه‌ی ٨) پێناسبكرێت، پێویسته ژماره سفر 0 له‌پێش ژماره‌كه‌وه بنووسرێت.
ئه‌گه‌ر ژماره‌كه به شێوازی سیسته‌می شانزده‌یی (بنچینه‌ی ١٦) پێناسبكرێت، پێویسته 0x له‌پێش ژماره‌كه‌وه بنووسرێت. نموونه:
$a = 1234;
$a = -123;
$a = 0123;
ژماره‌یه‌ك به‌شێوازی سییته‌می هه‌شتی، كه به‌رامبه‌ر ژماره ٨٣ ده‌وه‌ستێت.
$a = 0x1A;
ژماره‌یه‌ك به‌شێوازی سییته‌می شانزده‌یی، كه به‌رامبه‌ر ژماره ٢٦ ده‌وه‌ستێت.
ڕیزبه‌ند String
بریتییه له زنجیره‌یه‌ک هێما که ده‌خرێنه ناو دوو ده‌قهێمای جووت یان تاک.
ئه‌م زنجیره هێمایه مه‌رج نییه ته‌نها له پیت پێکهاتبێت، به‌ڵکو هه‌موو هێماکان ڕاستن، وه‌ک:
"this is a string! wow"
هه‌ندێک جار له‌وانه‌یه له‌ناو ڕیزباندێکدا ده‌قهێما هه‌بێت، وه‌ک:
'may father's name'
دوای ده‌قهێمای دوای وشه‌ی father هه‌ڵه دروستده‌بێت، چونکه زمانی پرۆگرام واده‌زانێت که ڕیزبه‌نده‌که دوای father ته‌واوده‌بێت و به‌شه‌که‌ی تری هیج مانایه‌کی نییه.
بۆیه ده‌بێت ده‌قهێما به شێوه‌یه‌ک جیابکرێته‌وه که هه‌ر وه‌ک خۆی نیشانبدرێته‌وه، کاری جیاکردنه‌وه ( فه‌رامۆشکردن) به escape ده‌ناسرێت.
ئه‌مه‌ش به دانانی یه‌ک دانه لارهێڵی پێچه‌وانه backslash له پێش هه‌ر هێمایه‌ک که جیاده‌کرێته‌وه، وه‌ک:
'may father's name'
ده‌توانیت ئه‌م لیسته‌یه‌ش تاقیبکه‌یته‌وه له ناو ڕیزبه‌نددا:
n\ سه‌ره‌تای ڕسته Linux
r\ سه‌ره‌تای هێڵ Mac
r\ سه‌ره‌تای هێڵ Win
t\ تاب tab
\\ لارهێڵی پێچه‌وانه
"\ ده‌قهێمای جووت
nnn\ نرخی هه‌شتانه
xnn\ نرخی شازدانه
نرخه بوولیه‌کان Boolean
ئه‌م نرخه به ناوی زانای بریتانی George Boole کراوه. نرخی ئه‌م جۆره یان ڕاسته یان چه‌وته:true false. یان هه‌یه یان نییه.
ئاگاداربه نرخی بوولی له php ئه‌گه‌ر هه‌بێت، true، ئه‌وا نرخه‌که‌ی ژماره یه‌که 1. ئه‌گه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا نرخه‌که‌ی ده‌بێته ڕیزبه‌ندێکی به‌تاڵ؛ false.
$x=true;
print $x;
ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته 1.
بوخچه Array
بریتییه له بوخچه‌یه‌ک داتای هه‌مه‌جۆر، هه‌ر یه‌ک له‌م داتایه کلیلێکی بۆ ده‌سنیشانکراوه که به هۆیه له ناو بوخچه‌که ده‌ناسرێته‌وه؛ key.
ته‌ن Object
ئه‌م جۆره داتاتایپه بریتییه له کۆگایه‌ک که کۆد و نرخ به‌یه‌که‌وه ده‌گرێته خۆی. له داهاتوو له به‌شی OOP زیاتر باسی ده‌که‌ین.
نرخی هیچ NULL
هه‌ندێک جار گرنگه نیشان بدرێت که داتایه‌کی دیاریکراو نرخی نییه. زمانانی کۆمپیوته‌ر پێویستییان به نرخێکی تایبه‌تی هه‌یه بۆ نیشاندانی ئه‌م هیچه، چونکه هه‌ر ڕیزبه‌ندێکی به‌تاڵیش یان خودی سفریش، هه‌بوونی نرخ نیشان ده‌دات. وه‌ک:
$x=0;
لێره، هه‌رچه‌نده نرخی x$ سفره، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه که نرخی نییه، چونکه سفریش نرخه. بۆیه:
$x=NULL; ڕاستتره، چونکه ئێستا x$ نه نرخی هه‌یه و نه تایپه‌که‌شی دیاریکراوه.
سه‌رچاوه‌کان Resources
بریتییه له جۆرێکی زۆر تایبه‌ت که ئاماژه ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاری ده‌ره‌کی.
--------------------
ده‌قهێمای تاک '
ده‌قهێمای جووت "
2006/7/14 00:44
خاڵۆ گیان بابەتێکی سپێشاڵ بوو، ئەکرێ مایڵت بۆ بنێرم هەندێ پرسیارم هەبوون لێتان !؟
باوەشی ڕێز‌و خۆشەوستی لەلایەن خوارزات