ده‌سکاریکردنی داتا

ده‌سکاریکردنی داتا کارێکی سه‌ره‌کی سه‌رتاپای زمانه‌کانی پرۆگرامکردنه‌. له‌ ڕاستیدا مامڵه‌کردن له‌گه‌ڵ داتا جۆراوجۆره‌کان، یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ر سکریپتێک.
له‌ کاتی مامڵه‌کردن له‌گه‌ڵ داتادا، زۆر گرنگه‌ جۆری داتاکه‌ بزانرێت.
بۆ نموونه‌ کاتێک بمانه‌وێت ژماره‌ی ئه‌و میوانانه‌ بزانین که‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن، ده‌زانین که‌ ژماره‌ی سه‌ردان ژماره‌یه‌کی ته‌واوه‌، خۆ نابێت 2.5 که‌س واتا دوو که‌س و نیو سه‌ردانییان کردبێت، هه‌ر بۆیه‌ش له‌م حاڵه‌ته‌دا چاوه‌ڕێی ژماره‌یه‌کی ته‌واو ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها ناوی ڕاستی که‌سێک ته‌نها له‌ پیت پێکهاتووه‌ و ژماره‌ی تێدانییه‌.
PHP ـش هه‌روه‌ک زمانانی تر پشتیوانی چه‌ند جۆرێکی داتا ده‌کات. جۆری داتا له‌ زمانی پرۆگرامکردن، به‌ Datatype ده‌ناسرێت، ئێمه‌ش ناوه‌که‌ی وه‌رناگێڕین، بۆیه‌ له‌مه‌ودوا کاتێک باسی داتاتایپ ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان جۆری داتا یاخود حاڵه‌تی داتا. 
 =



) کۆمێنت بنووسه‌  (2)

3 karawaisi
2006/7/25 14:09
من جاوەریم

3 نه‌ناسراو
2006/12/2 16:15
کاکە بۆ باند کراوین لە ماڵپەڕی کورد ئایتی گورپ؟
تکایە ئەو باندە لابدە ئەزیزم لەبەر ئەوەی زیاتر لە 400 کەس لە بەکارهێنەرانی خەتی کوردستان نێت ناتوانێت بێتە نێو سایتەکەتان چونکە ئای پی کەمان هەر هەمووی یەک ئای پی یە بزانە تۆ کێت باند کردوە ئێمەی قوڕ بەسەریش تێکەوتوین
لەگەڵ ڕێزم.